TR KU SO
FB X
Kurdistan

بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی ئەنجوومەنی وەزیران لە سەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە

سارا
Yazar
📅 04 Kasım 2020 17:59

پەیامی کورد     ...     بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی ئەنجوومەنی وەزیران لە سەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە .

بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەت، ئەنجوومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و رەشنوسی پەیڕەوێک و پڕۆژە بڕیارێک تاوتوێ دەکات، ھەروەھا لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پێشھاتەكانی تەشەنەسەندنی ڤیرووسی كۆرۆنا دەكرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە،  ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، دوا پێشهاتەكانی تەشەنەسەندنی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤیرووسی كۆرۆنا و رێكارەكانی هەردوو وەزارەتی تەندرووستی و ناوخۆ بۆ ئەم مەبەستە دەخرێتەڕوو.
ئەنجوومەن رەشنوسی پەیڕەوێک و پڕۆژە بڕیارێک تاوتوێ دەکات، پەیڕەوی (رێكخستنی كاری كۆمپانیا ئەمنییەكانی لە هەرێمی كوردستان-عێراق) هەروەها پڕۆژە بڕیاری تایبەت بە (دەرماڵەی لە بری پەككەوتن) لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان-عێراق.

Paylas: