بومەلەرزەیهكی دیكه لە چەمچەماڵ رویدا
پەیامی کورد... بومەلەرزەیهكی دیكه لە چەمچەماڵ رویدا
دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای چەمچەماڵ سەر بە پارێزگای سلێمانی بومەلەرزەیەک تۆمارکراوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبوە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی له راگەیەندراوێکدا ئاماژهی بهوه كردووه، ڕوانگە بومەلەرزەزانیەکان ئەمڕۆ کاتژمێر 4:04 خولەکی ئێوارە، بومەلەرزەیەکیان تۆمارکرد، کە گوڕەکەی 3.7 بەپلە بەپێوەری رێختەربو بەدوری 49 کیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژهەڵاتی قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی.
باسی لهوهش كردووه، بومەلەرزەکە لەلایەن هەندێک لە هاوڵاتیانەوە هەستی پێکراوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ کاتژمێر 8:56 خولەکی شەو بومەلەرزەیەکی دیکە بەگوڕی 3.9 پلە بەپێوەری رێختەر و بەدوری 42 کیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژهەڵاتی چەمچەماڵەوە رویدا، لەلایەن بەشێک لە هاوڵاتیانەوە هەستی پێکرا، هیچ زیانێک نەبو.