Kurdistan
بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند
پەیامی کورد …. بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٨ی ئایاری ٢٠٢١، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٤ بە پلەی ڕیختەر شارەدێی (شوێشە)ی سەر بە شاری سنەی هەژاند.
بە گوێ زانیاریی ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئێران، ئەو بوومەلەرزەیە کاتژمێر ١:١٨ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٨ی٥ی٢٠٢١ بە کاتی ئێران ڕووی داوە.
سەنتەری بوومەلەرزەکە شارەدێی "شوێشە"ی سەر بە شاری سنە و لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتریی زەوی ڕووی داوە.
بوومەلەرزەکە لە ١٧ کیلۆمەتریی شوێشە، ٢٤ کیلۆمەتریی سەوڵاوا و ٢٨ کیلۆمەتریی شاری پاوە ڕووی داوە.
هاوکات ئەو بوومەلەرزەیە لە پارێزگای کرماشانیش هەستی پێ کراوە.
بە گوتەی محەمەد فەلاحی بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانەکانی پارێزگای سنە، ئەو بوومەلەرزەیە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.