TR KU SO
FB X
Kurdistan

بوومەلەرزە خانەقینی هەژاند

Rozan Ateş
Yazar
📅 23 Şubat 2023 18:57

پەیامی کورد... بوومەلەرزە خانەقینی هەژاند

ئەمرۆ پێنج شەممە كاتژمێر نۆی بەیانی بومەلەرزەیەكی بەهێز لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر ژێر زەوی لە سنوری خانەقین روویدا .

لەمبارەیەوە كەشناس پشتیوان ئیبراهیم راگەیاند : لە کاتژمێر 09:10 ی بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 23/2/2023 بەکاتی هەرێمی کوردستان، بومەلەرزەیەکی بەهێز 3 پلەی ڕێختەر لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر ژێر زەوی لە سنوری خانەقین روویدا .

ناوبراو پێشتر رایگەیاندبوو : بەهۆی بەردەوای بومەلەرزە لە وڵاتی تورکیا لەسەر پلێتی تۆرۆس وە هەروەها چالاک بونی هەردوو پلێتی عەرەبی و فارسی ئەگەری روودانی بومەلەرزە هەیە بەپلەی جیاواز و دیاری نەکراوە لەم ناوچانە کات و پلە نەزانراوە ، ئەگەریشی هەیە لە هەمان ناوچەی تورکیا بومەلەرزەی بەهێزتر رووبدات

Paylas: