بوومەلەرزەیەک لە نێوان هەولێر و کەرکووک ڕووی دا
پەیامی کورد ... بوومەلەرزەیەک لە نێوان هەولێر و کەرکووک ڕووی دا
بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له ناوچه‌یه‌كی نێوان هه‌ولێر و كه‌ركوك رویدا و به‌پێی زانیارییەكان ده‌وترێت كه گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه ٣.٣ پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی سه‌ربه وه‌زاره‌ت بومه‌له‌رزه‌یه‌كی تۆمار كردوه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له باشوری خۆرهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر رویداوه.
ئاشكراشیكردوه كه بومه‌له‌رزه‌كه كاتژمێر ٥.٤٨ خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ل ناوچه‌ی ئاڵتون كۆپری له باشوری خۆرهه‌ڵاتی هه‌ولێر و كه‌ركوك رویداوه و گوڕه‌كه‌ی ٣.٣ پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر.
ده‌ستی كه‌شناسیی سه‌ربه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه هه‌ستیان به بومه‌له‌رزه‌كه كردوه.