TR KU SO
FB X
Kurdistan

بوومەلەرزەکەی ئێران (٧٦) قوربانی لێکەوتەوە

نەهرۆ
Admin
📅 02 Mayıs 2018 19:31

بومەلەرزەیەکی بەهێز باشوری خۆرئاوای ئێرانی دەهەژێنێت و بەهۆیەشەوە و زیانی ماددی و گیانی کەوتووەتەوە.

ئاژانسە هەواڵییەکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، کە (٨:٣٠) خولەکی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ئاكامی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی به‌گوڕی (٥،٢) شاری سیسخه‌تی سه‌ر به‌پارێزگای كۆهگیلویه‌ و بویه‌ر ئه‌حمه‌دی باشووری رۆژئاوای ئێرانی هه‌ژاند.

ئاشکراشکراوە، کە چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ شاری سیسخه‌ت بووه‌و به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، (٧٦) كه‌س برینداربوون كه‌ برینی دووانیان سه‌خته‌.

باس لەوەشکراوە، کە له‌دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ تیمه‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كراون و ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی برینداربووانیش له‌ ئارادایه‌.

Paylas: