برینداربوونی دوو کەس بە دەستی هێزەکانی سوپا لە مەریوان
پەیامی کورد... برینداربوونی دوو کەس بە دەستی هێزەکانی سوپا لە مەریوان
دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی عوسمان وەیسی ٣٣ ساڵە و کەیوان (نازناو نادیار) شەوی سێشەممە ٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ )٢٦ی ئەپریلی ٢٠٢٢)، لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە بریندار کران.
بە گوێرەی راپۆرتێکی هەنگاو: “دوو برا بە ناوەکانی سامان قەیتەران و جەبار قەیتەران کە ئەندامی سوپای پاسدارانن و بە پشتیوانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە مەریوان و دەورووبەری زۆرگیری و چەتەیی دەکەن، لە نزیک گوندی “حەسەناوڵە” بە چەکی “تاپڕ” لە مەودایەکی ننزیکەوە تەقەیان لە عوسمان وەیسی کردووە و دواتر کەسێ،ی دیکەشیان بە ناوی “کیەوان” بە چەقۆ بریندار کردووە.
جێگای باسە کە کەیوان لە نەخۆشخانەیەکی مەریوان لەژێر چاوەدێریدایە و عوسمان ڕەوانەی نەخۆشخانەی تەوحید لە شاری سنە کراوە و نەشتەرگەری بۆ کراوە.
عوسمان وەیسی خەڵکی گوندی “گوڵچێر” ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵیشە.