Kurdistan
داعش هێرشێکی بۆسەر گوڵاڵە ئەنجامدا
پەیامی کورد... داعش هێرشێکی بۆسەر گوڵاڵە ئەنجامدا
پاشماوەی چەکدارانی داعش هێرشێکیان بۆسەر خاڵێکی ئەمنیی سوپای عێراق لە گوڵاڵە ئەنجامدا.
بەپێی میدیا عێراقییەکان، سوپا و هێزە ئەمنییەکان بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوە.
هێرشەکە بۆسەر خاڵێکی ئەمنی سەر بە فەوجی مغاویر- فیرقەی یەکەمی سوپای عێراق بووە لە گەڕەکی تەجنید-ی دەوروبەری شارۆچکەی گوڵاڵە و بە هۆییەوە سەربازێک بریندار بووە.
هێرشەکە لەلایەن یەکەکەی سوپاوە بەرپەرچداوەتەوە و بە هۆییەوە چەکدارەکانی داعش پاشەکشەیان کردووە.