TR KU SO
FB X
Kurdistan

دابەش کردنی مووچەی ئەم مانگە لەم کاتەدا دەست پێدەکات

سارا
Yazar
📅 27 Şubat 2022 14:42
پەیامی کورد    ...     دابەش کردنی مووچەی ئەم مانگە لەم کاتەدا دەست پێدەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی شوبات دابەشکردنی مووچەی مانگی (شوبات/٢)ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات و مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بەهەمان میکانیزمی پێشوو و بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە : ئەمڕ یەکشەممە ٢٧ی شوبات دابەش کردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران بەهەمان میکانیزمی پێشوو و بەبێ لێبڕین دەست پێدەکات و مووچەی وەزارەتی تەندرووستی خەرج دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە یەکەی ژمێریاری و گەنجەینەکانەوە ووردبینی لیستی فەرمانبەران بۆ مانگی شوبات گەڕاوەتەوە وەزارەت و تەنها بڕیاری خەرجکردنی مووچە ماوە، کە ئەویش چاوەڕێ دەکرێت ئێوارەی ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی مووچە ئاڕاستەی گەنجینەکان دەکرێت.

Paylas: