دابەش کردنی کارەبا ئەمساڵ لە زستان بەم شێوەیە دەبێت
پەیامی کورد ... بەڕێوبه‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان گوتی، چاكسازییان له‌و شوێنانه كردووه، كه پێویست بووە بۆ ئه‌وه‌ی بۆ وه‌رزی سه‌رما ته‌واو خۆیان ئاماده بكه‌ن. ئێستا چاكسازییه‌كان ته‌واو بوون و ئه‌مساڵ دۆخی كاره‌با زۆر له ساڵی ڕابردوو باشتر ده‌بێت.
ئومێد ئه‌حمه‌د ڕایگەیاند : "سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جددییە لەسەر ئەوەی كه خزمه‌تگوزاریی ته‌واو بۆ هاووڵاتییان دابین بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاره‌با كۆ بووەته‌وه و له چه‌ند شوێنێك پێویستمان به چاكسازی هه‌بوو، له ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌كدا چاكسازیمان کرد و ئێستا هیچ كێشه‌یه‌كمان نه‌ماوه و چاكسازییه‌كان ته‌واو بوون، بۆ پێدانی كاره‌با به هاووڵاتییان."
به‌ڕێوبه‌ری كۆنترۆڵی دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ووتیشی: "مه‌به‌ست له‌و چاكسازییه بۆ ئه‌وه بوو كه بۆ وه‌رزی زستان خۆمان ئاماده بكه‌ین و زۆرترین کاتژمێر، كاره‌با بدەین به هاووڵاتییان، بۆیه ئه‌مساڵ دۆخی كاره‌با به‌راورد به ساڵی ڕابردوو زۆر باشتر ده‌بێت."