TR KU SO
FB X
Kurdistan

دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لەسەر دەستووری هەرێمی کوردستان ڕەت کردەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 15 Eylül 2022 17:51

پەیامی کورد... دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لەسەر دەستووری هەرێمی کوردستان ڕەت کردەوە

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سکاڵای پەرلەمانتارێکی عێراقی سەبارەت بە دەستووری هەرێمی کوردستان ڕەت کردەوە، کە داوای کردبوو دەستووری هەرێم بەجۆرێک دابڕێژرێت کە پێچەوانەی دەستوریی عێراق نەبێت.

پێشتر باسم خەشان ئەندامی پەرلەمانی عێراق سکاڵایەکی لە سەر دەستووری هەرێمی کوردستان تۆمار کرد کە داوای کردبوو "هەرێمی کوردستان پابەند بکرێت بەوەی کە داڕشتنەوەی دەستوورەکەی بە شێوازێک بێت کە هەیکەل و دەسەڵاتەکانی هەرێم دیاری بکات و پێچەوانەی دەستووری عێراق نەبێت".

بەپێی وەڵامەکەی دادگا بۆ ئەو پەرلەمانتارە، ئەو بابەتە لە دەرەوەی پسپۆڕی دادگەی باڵای فیدراڵییە، بۆیە ڕەت کراوەتەوە.

 

Paylas: