TR KU SO
FB X
Kurdistan

داهێنەرێکی کورد لە کێبڕکێی ''داهێنان''دا لە بەریتانیا مەدالیای زێڕی بردەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 22 Ekim 2023 16:18

پەیامی کورد... داهێنەرێکی کورد لە کێبڕکێی ''داهێنان''دا لە بەریتانیا مەدالیای زێڕی بردەوە


ژنێکی کورد لە کێبڕکێی داهێنان لە بەریتانیا مەدالیای زێڕی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سروە گورجیپوور، کە خەڵکی شاری سنە و ئەندامی کۆمەڵەی داهێنەرانی ئێران و بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ژیریی دەستکردی کوردستانە، لە کێبڕکێی جیهانیی داهێناندا لە بەریتانیا بۆ ساڵی 2023، مەدالیای زێڕ و خەڵاتێکی تایبەتی حکوومەتی بەریتانیای بەدەست هێنا.

ئەم کێبڕکێیە کە یەکێکە لە بەناوبانگترین ڕووداوە نێودەوڵەتییەکان لە بواری داهێناندا بە بەشداریی داهێنەرانی 34 وڵاتی جیهان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی وەک کیمیا، ژیریی دەستکرد، ئینتەرنێت، نانۆتەکنۆلۆژیا، پیشەسازیی خۆراک، ئەندازیاریی ئەلیکترۆنی، ئەندازیاریی میکانیکی، ئەندازیاریی پزیشکی و تەندروستی لەلایەن زانکۆی کینگستۆن لە لەندەن بەڕێوە چووە.

سروە گورجیپوور، داهێنەری کورد، توانیی مەدالیای زێڕ لە بواری دیزاینی ئەندازیاری و ژیریی دەستکرد بەدەست بهێنێت.

Paylas: