TR KU SO
FB X
Kurdistan

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری بانە

Rozan Ateş
Yazar
📅 29 Ağustos 2022 22:39

پەیامی کورد... دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری بانە

دوو هاووڵاتیی خەڵکی بانە بە ناوەکانی ڕێبوار تالبی و محەممەد بایندەرە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان ناڕوونە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە هەفتەی ڕابردوو ڕێبوار تالبی و محەممەد باییندەرەیان لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارە بە ببێ نیشاندانی هیچ بەڵەگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنەیان گواستوونەتەوە.

 هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەم دوو هاووڵاییە ئەوانیان داوەتە بەر لێدان و کوتان و دەستیان بە سەر مۆبایلەکانیاندا گرتووە.

دوای تێپەڕبوونی یەک هەفتە لە دەستبەسەری ئەم دوو هاووڵاتیە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵیان  و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە.

 

 

Paylas: