TR KU SO
FB X
Kurdistan

دەستبەسەرکرانی ٧ هاووڵاتی لە شاری ڕوانسەر

Rozan Ateş
Yazar
📅 30 Ekim 2022 22:12

پەیامی کورد...دەستبەسەرکرانی ٧ هاووڵاتی لە شاری ڕوانسەر

 

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، زیاتر لە ٧ هاووڵاتی خەڵکی شاری ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان لە ئەنجامی نارەزایەتییەکانی ئەو شارە لە دوای بەرێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراون.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانی کەم ٧ هاووڵاتیی خەڵکی ڕوانسەر بە ناوەکانی: نێرگز محەممەدی، ماریا موزەفەری، ئارەش ئیقباڵپوور، سرووش ئەحمەدی، زانا محەممەدی، ئارێز خوڕەمی و پێدرام سەرئەفرازی لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراون.

 

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی دەستبەسەرکران و چارەنووسی ئەو ٧ هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان بێ ئەنجام ماوەتەوە.

خەڵکی ڕوانسەر شەوی چوارشەممە، ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ بۆ یەکەم جاری پەیوەست بوون بە ڕاپەڕینی شارەکانی کوردستان و ئێران و شەوی ڕابردوو بە گرتن و داخستنی ڕێگای کرماشان بۆ پاوە و جوانڕۆ درێژەیان بە ناڕەزایەتییەکان دا.

Paylas: