TR KU SO
FB X
Kurdistan

دهۆک/ لە ساڵێکدا زیاتر لە ٣٤ هەزار منداڵ لە دایک بوون

Rozan Ateş
Yazar
📅 26 Ocak 2021 14:39

پەیامی کورد ... دهۆک/ لە ساڵێکدا زیاتر لە ٣٤ هەزار منداڵ لە دایک بوون

 

بەڕێوەبەراتی گشتی تەندروستی پارێزگای دھۆك ڕایگەیاند،  ساڵی رابردوو زیاتر لە دوو ملیۆن ھاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە و ٣٤ ھەزار و ٢١٢ منداڵیش لەدایكبوون.

 

حەمزە رەزیكی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی لە پارێزگای دھۆك لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ساڵی رابردوو ٣٤ ھەزار و ٢١٢ منداڵ كە ١٧ ھەزار و ٣٢٢ كوڕ و  ١٦ ھەزار و ٨٩٠ كچ بوون و دوو ملیۆن و ٧٨٢ ھەزار و ٤٥ كەسیش سەردانی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكانیان كردووە.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ٣٤ ھەزار و ٤٣٠ نەشتەرگەری بۆ نەخۆشەكان ئەنجامدران و ٢٣ ھەزار و ٦٨٨ سەردانیش لەلایەن تیمەكانی تەندروستی ئەنجامدراون و ھەزار و ٤٦٢ شوێنیش لەبەر پابەندنەبوونیان سزادراون.

 

Paylas: