ده‌میرتاش: واز له چالاكییی سیاسی ده‌هێنم
پەیامی کورد... ده‌میرتاش: واز له چالاكییی سیاسی ده‌هێنم
سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) رایگەیاند، لەم قۆناغەدا واز لە چالاکیی سیاسی دەهێنێت و ده‌یه‌وێت سوود لەو رەخنانە وەربگرێت کە ئاراستەی دەکرێن.
له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامەی ئارتی گەرچەک-ی تورکیا، سەلاحەدین دەمیرتاش باسی له ناوه‌ڕۆكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه كردوه‌و له تویتەری خۆی نوسیویه‌تی:" بەناوی خۆمەوە، لەبەرئەوەی نەمانتوانی سیاسەتێک بکەین کە شایستە بە خەڵکی خۆمان بێت، لە ناخەوە داوای لێبوردن دەکەم، بەڵێن دەدەم، بە هەوڵە پراکتیکییەکانی خۆم ئەم کەموکوڕییە پڕبکەمەوە."
"جگە لەوە سوپاسی هەموو ئەو رەخنانە دەکەم کە بونیادنەرن و ئاراستەم کراون، هەوڵ دەدەم سوود لەو رەخنانە وەربگرم، وەکو هەموو هاوڕێکانم لە گرتووخانەوە کە بەردەوامم لە خەبات، لەم قۆناخەدا واز لە چالاکیی سیاسی دەهێنم." دەمیرتاش له تویته‌ری خۆی ئه‌مه‌شی نوسیوه، پاشان وتویه‌تی: بەهیوای دیدار لە رۆژانی ئازادی‌دا.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌مانگی تشرینی دووه‌می 2016، سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووتر و هەشت پەرلەمانتاری دیکەی هەدەپە دەستگیرکران و تائێستا لە زیندانە.