Kurdistan
دوو بۆمەلەرزە خانەقینی هەژاند
پەیامی کورد ... به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ " پێنجشه‌ممه ١٤ی ١١ی ٢٠١٩ دوو بۆمه‌له‌رزه له قه‌زاى خانه‌قینی دا و تائێستا دیار نییه هیچ زیانێكى گیانى و مادى هه‌بوبێت.
به‌پێى زانیارییه‌كان، له‌كاتژمێر ٤:٣٠ خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆمه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌م تۆماركراوه، كه گوڕه‌كه‌ى ٣.٢ پله بوه به‌پێوه‌رى رێخته‌ر، سه‌رچاوه‌كه‌شى ناوچه‌ى " سوومار "ى ئێران بوه، كه ٣٣ كیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتى خانه‌قینه‌وه دووره.
هه‌ر به‌پێى زانیاریه‌كان، به‌ماوه‌یه‌كى كه‌م دواى بومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌م، یه‌كێكی دیكه به‌گوڕى ٣.١ پله له خانه‌قینى داوه‌ته‌وه، كه سه‌رچاوه‌كه‌ى هه‌مان ناوچه‌ى ئێران بووه.
تائێستا دیار نییه بۆمه‌له‌رزه‌كان هیچ زیانێكى گیانى یان ماددى به‌دواوه بوبێت.