TR KU SO
FB X
Kurdistan

"دوو هاوڵاتی ئێرانی بە تۆمەتی سیخوڕیكردن لە هەولێر دەستگیركران"

Rozan Ateş
Yazar
📅 16 Ocak 2024 14:36

پەیامی کورد... "دوو هاوڵاتی ئێرانی بە تۆمەتی سیخوڕیكردن لە هەولێر دەستگیركران"


سەرچاوەیەك لە پۆلیسی شاری هەولێر ئاشكرایكردووە دوو هاوڵاتی ئێرانی بە گومانی تێوەگلانیان لەكاری سیخوڕی بۆ سوپای پاسدارانی ئێران لە كردنە ئامانجی چەند ناوچەیەك لەشاری هەولێر دەستگیركراون.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی شەفەق نیوز كەسەرچاوەیەك لە پۆلیسی هەولێر قسەی بۆكردووە ئاماژەی بەوەكردوە، شەوی رابردو كاتژمێر (11) هاوڵاتیان لەناو یەكێك لە مزگەوتەكان كەسێكی ئێرانیان دەستگیركردووە كە گومانی سیخوڕیكردنیان لێكردووەو رادەستی هێزە ئەمنیەكانیان كردووە.

ئەوەسەرچاوە ئاشكراشیكردوە، كەسی دووەمیش لەناو گۆڕستانێكی نزیك ماڵی (پێشڕەو دزەیی) دەستگیراكراوە كە شەوی رابردوو لەگەڵ چەند ئەندامێكی خێزانەكەی لە هێرشە موشەكەیەكی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر شەهیدبون.

جێی باسە، شەوی ڕابردوو بە مووشه‌ك و دڕۆن هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر چەند ناوچەیەکی نزیک كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و ڕێگای پیرمام و لە ئەنجامدا ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری کورد و خاوەنی گرووپی کۆمپانیاکانی فالکۆن و ئیمپایەر وۆرد بەركەوت و خۆی كچێكی گیانیان لەدەستدا و خێزان و دووكوڕیشی بریندارن.

Paylas: