TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوو تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

Rozan Ateş
Yazar
📅 05 Mart 2022 23:03

پەیامی کورد... دوو تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٠٠ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ شەممە ٥ ی ئادار_ی ٢٠٢٢ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا نوێترین ئاماری نوێی تایبەت بە توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند " لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣ هەزار و ٨٥٩ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٠٠ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون ٩٤٢ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە".

تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە.

Paylas: