پڕۆژەی درووست کردنی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ٤ ساڵ دەخایەنێت
بە گوژمەی 795 ملیۆن دۆلار لەشاری هەولێر بەردی بناغەی كونسوڵخانەی ئەمریكا دادەنرێت، چاوەروانیش دەكرێت پرۆژەكە ماوەی 4 ساڵ بخایەنێت، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ئاماژەبەوە دەكات خۆشحاڵن بە پرۆژەكە.
سهرلهبهیانیی ئەمڕۆ هەینی 6/7/2018 لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و دۆگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و كین گرۆس کونسوولی ئەو ووڵاتە لە هەرێمی کوردستان و ژمارهیهك له بهرپرسانی ئهمریكی و ههرێمی كوردستان، له ڕێوڕهسمێكدا بەردی بناغەی كۆمهڵگهى کونسوولخانەی ووڵاته یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر دانرا. ”.
هەروەها دۆگلاس سیلیمان لەبارەی پرۆژەكەوە ڕایگەیاند ئەمریكاو هەرێم ماوەی چەندین دەهەیە پەیوەندییەکی زۆر نزیکیان هەبووە، ووتیشی “پرۆژەكە وەک سەمبولێکی بەهێزی ئەو پەیوەندییە بەهێز و بەردەوامە دەبینین لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و هەرێمی کوردستان بۆ چەندین دەیەی داهاتو”.