Kurdistan
ڕفاندنی دوو شوانکارەی کورد لە سنووری دووزخورماتوو
پەیامی کورد... ڕفاندنی دوو شوانکارەی کورد لە سنووری دووزخورماتوو
ئەمڕۆ لە سنووری قەزای دووزخورماتوو چەکدارانی داعش دوو شوانکارەیان رفاند.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بووەتەوە، “لە سنووری لە نزیک قەزای دووزخوماتوو، دوو شوانکارەی کوردیان رفاندووە و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە”.
ئەو شوێنەی شوانکارەکانی تێدا رفێندراون، دەکەوێنە نێوان ناوچەی دەسەڵاتی پێشمەرگە و سوپای عێراق.
شوانکارەکان ناویان سەباح حوسێن رەشید و محەمەد عەلی نایمە ودانیشتووی گوندی قەڵان، ئەو شوێنەی تێیدا رفێندراون چەمی عوبیدی پێدەوترێت.