TR KU SO
FB X
Kurdistan

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە راگەێندراوێكدا ئەو خاڵانەی هەرێم و بەغدا ڕێکەوتنیان لە سەر کردووە ئاشکرای دەکات

سارا
Yazar
📅 13 Ekim 2020 20:16

پەیامی کورد     ...    فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە راگەێندراوێكدا ئەو خاڵانەی هەرێم و بەغدا ڕێکەوتنیان لە سەر کردووە ئاشکرای دەکات .

جەبار یاوەر ئاشكرایكرد، لەكۆتایی ئەم مانگەدا سەنتەری سەرەكی هەماهەنگی ئەمنی نێوان هەرێم و بەغدا دەكرێتەوە، سەنتەری هەماهەنگییەكەی دیالەش لە شاری خانەقین دەكرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای كرد، لەگەڵ لیژنەی باڵای ئەمنی هەماهەنگی لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان و وەزارەتی بەرگری عێراق كۆبوونەوە، پرسی هەماهەنگی نێوان حكوومەتەكانی هەرێم و فیدراڵیان لە ناوچە جێناكۆكەكان و درووستكردنی سەنتەرەكانی هەماهەنگی تاوتوێكرد، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە راگەێندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، لە كۆبوونەوەكەدا لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتوون، كە بریتین لە :
ـ دەستكردن بە كردنەوەی سەنتەری سەرەكی هاوئاهەنگی ئەمنی بەغدا و هەولێر.
ـ پێكهێنانی چەند لیژنەیەكی ئەمنی و سەربازی مەیدانی هاوبەش بۆ هەڵسەنگاندنی ئاڵنگارییە ئەمنییەكان، بەپێی كەرتەكانی ئۆپراسیۆنەكان و بەرەكان و ئامادەكردنی نەخشەرێگەی مامەڵەكردن لەگەڵیان.
ـ دەستكردن بە كاری ئەمنی و سەربازی لە كەرتەكانی دیالە بۆ دامەزراندنی سەنتەری هاوئاهەنگیی ئەمنیی هاوبەش، رێككەوتن لەسەر میكانیزمی كاری خاڵەكانی پشكنین، پەیوەندیكردنی هاوبەش و پلاندانان بۆ جێبەجێكردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی و ئەمنیی هاوبەش دژی تیرۆر و تاوانكاری.
لای خۆیەوە جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەنتەری سەرەكی هەماهەنگی ئەمنی نێوان هەرێم و بەغدا لە ناوچە جێناكۆكەكان تا سەری مانگ دەگرێتەوە، بڕیارە سەنتەری هەماهەنگییەكەی دیالەش لە شاری خانەقین بكرێتەوە.

Paylas: