TR KU SO
FB X
Kurdistan

جڤاتی نیشتمانی گۆڕان کۆبوونەوەی خۆی دەستپێکرد

سارا
Yazar
📅 09 Temmuz 2020 15:24

پەیامی کورد     ...    جڤاتی نیشتمانی گۆڕان کۆبوونەوەی خۆی دەستپێکرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٩:٠٠ کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان دەستیپێکرد.
پێشتر جڤاتی گشتی و باژێروانەكانی گۆڕان كۆبوونەوە و چەند بڕیار و راسپاردەكەیان ئاراستەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان كرد، بڕیارە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا جڤاتی نیشتیمانی، لەپاڵ چەند بابەتێكی دیكە، گفتوگۆ لەسەر ئەو بڕیار و راسپاردانە بكات.
یەكێك لەو تەوەرانەی لە كۆبوونەوەكەدا بڕیارە گفتوگۆی لەسەر بكرێت، كۆبوونەوەی ماوەی رابردووی رێكخەری گشتی گۆڕانە لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، بەتایبەت كۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیارە گفتوگۆ لەسەر یاسای چاكسازی بكرێت، كە لەئێستادا ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پەسەندیكردوە، لەو روانگەیەشەوە گۆڕان لەبەرنامەیدایە ئەگەر لە سێ مانگی داهاتوودا و دوای تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر حكومەتدا ئەو یاسایە جێبەجێ نەكرێت، هەڵوێستێكی دیكە رابگەێنێت 

Paylas: