TR KU SO
FB X
Kurdistan

هەموو وەزارەتەکان لەم کاتەدا مووچە وەردەگرن

سارا
Yazar
📅 29 Ağustos 2021 18:49

پەیامی کورد      ...     هەموو وەزارەتەکان لەم کاتەدا مووچە وەردەگرن .

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ حکوومەتى عێراقی فیدڕاڵ برى ٢٠٠ ملیار دینارى دیکەى رەوانەى هەرێمى کوردستان کرد.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی حکوومەتى هەرێم راگەیاند : کە بەیانى ئەمرۆ بەغدا ٢٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردوەو پارەکەش گەیشتووە.

سەبارەت بە دابەشکردنى مووچەش سەرچاوەکەی وەزارەتى دارایی ئاماژەی بەوەکرد کە ئەم هەفتەیە دابەشکردنى مووچەی وەزارەتەکانى دیکە بەردەوام دەبێت و ئەگەر هەیە هەموو وەزارەتەکان لەم هەفتەیەدا مووچە وەربگرن.

هەروەها روونیشکردەوە، وەزارەت بۆ دابەشکردنى مووچەی تەواوی وەزارەتەکان چاوەڕێی پارەکەى بەغدای دەکرد، بۆیە ئێستا کە پارەکە گەیشتووە مووچە بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت.

Paylas: