هەواڵێکی گرینگ بۆ فەرمانبەرانی تەندرووستی
پەیامی کورد ... ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند : بڕیاره هاوشێوه‌ی مامۆستایان فه‌رمه‌نبه‌رانی ته‌ندرووستی ش، ئه‌وانه‌ی گرێبه‌ستن بكرێنه هه‌میشه‌یی و حكومه‌تیش به شێوه‌ی سه‌ره‌تایی ره‌زامه‌ندی داوه له‌وباره‌یه‌وه.
د. محه‌مه‌د قادر ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند : "پلان هه‌یه كه فه‌رمانبه‌رانی ته‌ندروستیش، ئه‌وانه‌ی له وه‌زاره‌ت گرێبه‌ستن، بكرێنه هه‌میشه‌یی و هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌وانه بكرێنه هه‌میشه‌یی كه پێویستمان به پسپۆڕییه‌كه‌یان هه‌یه".
د. محه‌مه‌د قادر وتیشی: "نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار فه‌رمانبه‌ری ته‌ندرووستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و به شێوه‌یه‌كی مه‌به‌ده‌ئی حكومه‌تیش ڕازی بووه، به‌ڵام چاوه‌ڕێی كات ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه بنرێت و هاوشێوه‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ست، فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ش بكرێنه هه‌میشه‌یی".