TR KU SO
FB X
Kurdistan

هەرێمی كوردستان پەیوەندییە بازرگانییەکانی لە گەڵ تورکیا بەهێزتر دەکات

Rozan Ateş
Yazar
📅 14 Mart 2023 21:57

پەیامی کورد... هەرێمی كوردستان پەیوەندییە بازرگانییەکانی لە گەڵ تورکیا بەهێزتر دەکات


سەرۆکی یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ٢٢ بارزگانی تورکیا هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و هەوڵدەدرێت پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێم و تورکیا بەهێزبکەن، یەکێتی هاوردە و هەناردەکاران هەوڵدەدات هەرێمی کوردستان بکاتە هەرێمێکی وەبەرهێن.

مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا: زۆرینەی ئەو بازرگانانەی ئەمساڵ هاتوونەتە هەرێمی کوردستان ئەو بازرگانانەن کە خاوەن کارگەن، تا لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆکانیش هەوڵ بۆ دروستکردنی کارگە لە ناوخۆ بدرێت و هەرێمی کوردستان ببێتە هەرێمێکی بەرهەمهێنەر.

زانیارییەکان دەری دەخەن قەبارەی ئاڵوگۆڕی ساڵی ٢٠٢١ لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا ١١ ملیار دۆلار بووە، ساڵی ٢٠٢٢ بەرزبووەتەوە بۆ ١٢ ملیار دۆلار.

سەبارەت بەبەرزبونەوەی نرخی کاڵا و خواردەمەنییەکانیش سەرۆکی یەکێتی هاوردە و هەناردەکاران ڕوونیكردەوە: مامەڵەی بازرگانەکان لە نێوان وڵاتاندا بە دۆلارە، هەروەها بەهای دۆلار بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە، بۆیە بازرگانەکان دەترسن لەوەی بەهای دۆلار زیاتر بەرزببێتەوە.

باسی لەوەش كرد: پێدانی دۆلار بە نرخی ١٣٢ هەزار دینار زۆر خاوە، تا ئێستا مامەڵەکردن بەو سیستەمە نەگەشتووەتە ١٠٠ مامەڵەی بازرگانی، بەڵام ئەگەر پڕۆسەکە خێراتربێت ئەوا کاریگەری دەبێت لەسەر دابەزینی نرخی کاڵاکان.

Paylas: