هەردوو وەزیری ناوخۆ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و وزیری کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بێگه‌ر تاڵه‌بانی ده‌ستبه‌كار بوون
پەیامی کورد ... له به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌زیرانی كابینه‌ی نۆیه‌م، ئه‌مڕۆپێنجشه‌ممه، دوو وه‌زیری دیكه‌ی كابینه‌كه پۆستی وه‌زاره‌تیان وه‌رگرت و ده‌ستبه‌كاربوون.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، پۆستی وه‌زیری ناوخۆی له كه‌ریم شنگالی و بێگه‌ر دڵشاد تاڵه‌بانی، پۆستی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی وه‌رگرت.
دوای سوێند خواردنی سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌ندامانی كابینه‌ی نۆیه‌م، پرۆسه‌ی رۆڵ ڕاده‌ستكردنی وه‌زاره‌ته‌كان به سه‌رپه‌رشتی شه‌عبان شه‌عبان چالی، به‌ڕێوبه‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ستیپێكرد.
ئه‌مڕۆش له درێژه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا، دوایین دوو وه‌زیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كاربوون و به‌م جۆره‌ش ته‌واوی وه‌زیرانی كابینه‌كه، پۆسته‌كانیان وه‌رگرت.