TR KU SO
FB X
Kurdistan

هێرشەکەی تورکیا بۆسەر شەنگال چەند قوربانیەکی لێدەکەوێتەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 23 Mayıs 2023 19:56

پەیامی کورد... هێرشەکەی تورکیا بۆسەر شەنگال چەند قوربانیەکی لێدەکەوێتەوە

فڕۆکەکانی تورکیا گوندی خەلەفی سەربە ناحیەی سنونێ لە سنووری شەنگال کردەئامانج و بەپێی زانیارییەکان قوربانی هەیە.

ئەوەش خرایەڕوو هێشتا زیانە گیانییەکان بەدیاریکراوی دیار نین کە چەندن، بەڵام دەوترێت سێ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و دوانی دیکەش بریندارن.

بەڕێوەبەری بەوەکالەتی ناحیەی سنونێ ڕایگەیاند، بۆردومانەکە کاتژمێر 8:30ی بەیانی ئەمڕۆ کراوە فڕۆکەکانی تورکیا خانوویەکیان لە گوندی چووموو ناسراو بە خەلەف بۆردومان کرد.

جێگەی باسە ، ئەو خانووە هێزێکی چەکداری یەکینەکانی بەرخودانی ژنانی شەنگالی تێدابووە و دەوترێت شيڕڤانیش لەو بۆردومانەدا کوژراوە.

Paylas: