TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕۆژهەڵاتی کوردستان/ لە ساڵێکدا ٥٠ کەس بوونەتە قوربانی مین

Rozan Ateş
Yazar
📅 04 Nisan 2022 17:58

پەیامی کورد... ڕۆژهەڵاتی کوردستان/ لە ساڵێکدا ٥٠ کەس بوونەتە قوربانی مین

لە ساڵی ٢٧٢١ی کوردی لانیکەم ٥٠ هاووڵاتی لە سنوورەکانی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی.

لە بەرەبەری ٤ی ئەپریل ڕۆژی جیهانیی وشیارکردنەوە و ئاگادارکردنەوە لەهەمبەر مەترسییەکانی مین و بە مەبەستی ڕەنگدانەوەی زیاتری زەوییە مینڕێژکراوەکان و هەروەها قوربانیانی ئەم چەکە شاراوە لە کوردستان، بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ساڵی ٢٧٢١ی کوردی لانیکەم ٥٠ هاووڵاتی لە سنوورەکانی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مینە چێندراوەکانی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق و هەروەها ئەو مینانەی کە سپای تێرۆریستی پاسداران بەردەوام دەیانچێنێت بوونەتە قوربانی، کە ئەم ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو ١٢ حاڵەت واتە ٣٢٪ بەرزبوونەوەی بە خۆی بینیوە و لە کۆی ئەو ٥٠ کەسەی کە بوونەتە قوربانی ١٢ کەسیان گیانیان لەدەست داوە و ٣٨ کەسیش بریندار و کەمئەندام بوون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ساڵی ڕابردوو ٨ منداڵ و مێرمنداڵ لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی. کوڕێکی ١٠ ساڵە لە سنووری دێهلۆڕان کوژراوە و ٧ منداڵ و مێرمنداڵ لە سنوورەکانی مێهران (٥ حاڵەت)، بانە و قەسری شیرین هەر کامەیان یەک حاڵەت بوونەتە قوربانی

Paylas: