TR KU SO
FB X
Kurdistan

هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە پاریس ڕاگیرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 19 Eylül 2022 19:16

پەیامی کورد... هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە پاریس ڕاگیرا

لە میانی هەشتەمین چالاکی "پاریس هەناسە وەردەگرێت"، بۆ ماوەیەک هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە پاریس ڕاگیرا.

ماڵپەڕی فەرمیی شارەوانیی پاریس ڕایگەیاند لەمیانی هەشتەمین چالاکی "پاریس هەناسە وەردەگرێت" کاتژمێر ١١: ٠٠ - ١٨: ٠٠ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە شارەکە ڕاگیرا.

لەو میانەیەدا ئەو گەنجانەی سکۆتەر و ئامێرەکانی هاوشێوە بەکار دەهێنن و ئەوانەیشی بە پیادە دەڕۆن و ڕادەکەن، چێژێکی خۆش لەو ماوەیەدا دەبینن.

ئاماژەشیان بەوەداوە، هەر شۆفێرێک بەو بڕیارەوە پابەند نەبێت بە ١٣٥ یۆرۆ سزا دەدرێت.

باسیان لەوەشکردوە، ئامرازەکانی گواستنەوەی گشتیی، تاکسی و ئۆتۆمبێلەکانی دۆخی لەناکاو لەو بڕیارە دەبەخشرێن.

Paylas: