TR KU SO
FB X
Kurdistan

ژمارەی گیانلەدەستدان لە تەقینەوەكەی هەولێر بەرزبوویەوە

PeyamaKurd
Editor
📅 10 Mart 2024 16:24

 

فەرماندەی ناوچەی یەکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور ڕایدەگەیەنێت،"یەکێک لە بریندارەکانی تەقینەوەكەی ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا و بریندارێکیش تەندروستی ناجێگیرە".

فەرماندەی ناوچەی یەکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە،"بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە (10ی ئاداری 2024) بەهۆی تەقینەوەی مین، دوو ئەندامی هێزەکانیان دەستبەجێ گیانیان لە دەستداوە".

ئاماژە بەوەشدراوە،"دواتر یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا و بریندارێکیش تەندروستی ناجێگیرە".

رووداوی تەقینەوەی مینەکان لە نێو بارەگای فەرماندەیی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور لە هەولێر بووە.

ئەو مینانەی تەقیونەتەوە پێشتر لە کێڵگە مینەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دوای پاککردنەوەی کێڵگەکان کۆکراونەتەوە و بۆ ئەوەی پووچەڵبکرێنەوە هێنراونەتەوە بارەگای سەرەکی فەرماندەییەکە.

Paylas: