TR KU SO
FB X
Kurdistan

بڵاوکردنەوەی وێنە بە جلوبەرگی سەربازی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان قەدەغە كرا

Arsalan
Editor
📅 26 Mart 2024 18:09

بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت،"هەر کەسێك بۆ هەر مەبەستێکی، جلووبەرگی فەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبەر بکات، لێپرسنەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت".

ئەمڕۆ سێشەممە 26-3-2024 لیوا مافپەروەر تارق ئەحمەد ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە،"لە پێناوی پاراستنی شکۆی ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە بەرپرسن لە پاراستنی سەر و گیانی هاوڵاتییان، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتیی قەدەغەیە بە جلووبەرگی سەربازیی بۆ هیچ مەبەستێك، جگە لە ئەرکی فەرمی ئەفسەر و کارمەندان ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا،"ئەگەر بەشداری هەر چالاکییەك بکەن پێویست بێت جلوبەرگی فەرمی لە دەرەوەی کاتی دەوام لە بەر بکەن و ئەو چالاکییە لە هەر کەناڵێکی میدیایی یان تۆڕی کۆمەڵایەتی پیشان بدرێت پێویستە ڕەزامەندی سەرووی خۆیان وەربگرن".

ئەوەشی خستووەتەڕوو،"هەر کەسێك بۆ هەر مەبەستێکی دیکە جلوبەرگی فەرمی لەبەر بکات و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆی نمایش بکات، لێپرسنەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت بۆ کاری پێویست".

Paylas: