Kurdistan
کوژرانی کۆڵبەرێکی گەنج لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت بەناوی مێهرداد عەبدوڵڵازادە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٢١ی ئێوارەی یەکشەممە (١٣ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری گوندی "بێتوش" سەر بە شاری سەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بەناوی مێهرداد عەبدوڵڵازادە کوژراوە.
بەوتەی سەرچاو ئاگادارەکان، مێهرداد عەبدوڵڵازادە خەڵکی گوندی "ماراغان" بەهۆی بەرکەوتنی گوللە لە شاخەکانەوە بەربووەتەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.