Kurdistan
بەندکراوێکی کورد لە سەقز لەسێدارە درا
سزای سێدارەی فەرزاد خادەم کە چوار ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا، لە بەندیخانەی ناوەندی سەقز جێبەجێ کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە (٢٥ی ئەپریلی ٢٠٢٤) سزای سێدارەی فەرزاد خادەم خەڵکی سەقز لە بەندیخانەی ناوەندی سەقز جێبەجێ کرا.
فەرزاد خادەم مانگی پووشپەری ٢٧١٩ بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە هاوڕێکانی خۆی بە ناوی تیرداد ئاتەش ئەفروزی لە ڕێگەی بەکارهیێنانی چەک دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.