TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆککۆماری عێراق کرد

سارا
Yazar
📅 13 Mayıs 2024 05:45
پەیامی کورد    ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆککۆماری عێراق کرد

ڕۆژی یەکشەممە 12ی ئایاری 2024 سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە د. لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق کرد.

لەدیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێمایەتی و ناوچەیی ئاڵوگۆڕ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر کێشە و گرفتەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و سەقامگیری ووڵات.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە دیالۆگ و هەماهەنگی و کاری هاوبەش کرایەوە بۆ چارەکردنی کێشەکان و  پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ.

Paylas: