TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌ خنكانی ته‌رمی ئه‌یهانی ته‌مه‌ن پێنج ساڵان دۆزرایه‌وه‌

Arsalan
Editor
📅 23 Mayıs 2024 20:41

دوای نزیکەی هەفتەیەک لە خنکانی، لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە توانرا تەرمی ئەیهانی تەمەن پێنج ساڵان بدۆزرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە: "کەمێک پێش ئێستا تەرمی ئەیهانی تەمەن پێنج ساڵان لە رووباری رواندز لەنێوان گوندی وارەکەون و بەرزێوە دۆزرایەوە".

رۆژی هەینی، باوک و کوڕێک بە ناوەکانی سۆران مەلا نەبی و ئەیهان بە مەبەستی گەشت و سەیران روویان لە ناحیەی گەڵاڵە کردبوو، لەکاتی مەلەکردندا هەردوو ناوبراو خنکان.

دوای رووداوەکە توانرا تەرمی سۆران بدۆزرێتەوە، بەڵام دۆزینەوەی تەرمی ئەیهان شەش رۆژی خایاند و بەرگری شارستانی سۆرانیش هۆکاری درەنگ دۆزینەوەی منداڵەکەی بۆ خێرایی و ساردی ئاوەکە گەڕاندەوە.

Paylas: