TR KU SO
FB X
Kurdistan

پۆلیسی تورکیا هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگی دەستگیرکرد

Arsalan
Editor
📅 03 Haziran 2024 13:46

پۆلیسی تورکیا دەستی بەسەر شارەوانی جۆلەمێرگی باکووری کوردستاندا گرت و هاوسەرۆکی شارەوانییەکەش دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەکانی هەواڵی باکووری کوردستان بڵاویانکردەوە، درەنگانی دوێنێ شەو دەیان پۆلیسی تورکیا هەڵیانکوتاوەتە سەر باڵەخانەی شارەوانی جۆلەمێرگی باکووری کوردستان و سەرجەم ئەو ڕێگەیانەشیان گرتووە کە دەچنەوە سەر شارەوانییەکە.

ڕوونیشیانکردەوە، پۆلیسی تورکیا مەهمەت سدیق ئاکش، هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگیان لە شاری وان دەستگیرکردووە کە سەر بە دەم پارتییە و لە هەڵبژاردنەکەی 31ی ئاداری ڕابردوودا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

لای خۆشیەوە دەم پارتی دەستگیرکردنی ئاکشی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، دەسەڵات پەنای بردووەتە بەر زەوتکردنی ماف و کودەتاکردن بەسەر خواستی گەلدا.

تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنی ئاکش یاشکرا نەکراوە.

Paylas: