TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت کۆبوونەوە

سارا
Yazar
📅 04 Temmuz 2024 20:32
پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت کۆبوونەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی تەمموزی ٢٠٢٤، لە شاری بەغدا سەرۆک بارزانی و موحسین مەندەلاوی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت پێزانینی بۆ ڕۆڵی مێژوویی و پێگەی سەرۆک بارزانی لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا هەبوو و هیوای خواست بوونی سەرۆک بارزانی یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەربوونی کێشەکانی عێراق.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی جەختی لە بوونی نیازپاکی لایەنەکان کردەوە و بە پێویستی زانی کە دیالۆگ ببێتە بنەمایەکی جێگیر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بابەتی دیاریکردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و چەند پرسێکی تری تایبەت بە پارێزگاکانی عێراق تاوتوێ کران.

Paylas: