Kurdistan
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی ئێکسدا نووسیویەتی: "بەناوی ھەرێمی کوردستانی عێراقەوە پیرۆزبایی لە کیەر ستامەر دەکەم بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا. بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوم لە هاوبەشی بەردەوامە لەگەڵ گەل و سەرکردایەتی بەریتانیا."