TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕاگەێندراوێک لە مەکتەبى سیاسی پارتى دیموکراتى کوردستانەوە

سارا
Yazar
📅 16 Temmuz 2024 20:03
پەیامی کورد   ...   ڕاگەێندراوێک لە مەکتەبى سیاسی پارتى دیموکراتى کوردستانەوە

بەهۆی ڕووداوی بەئامانجگرتنی بەرپرسی لقی 22ی پارتی و تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەكەی، مەكتەبی سیاسی پارتى دیموکراتى کوردستان، ڕاگەێندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا بە تووندی ئیدانەی ئەو كارە تیرۆریستییە دەكات.

ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیاندراوەكەیە:

بەداخەوە ڕۆژى دووشەممە، رێکەوتى ١٥/ ٧/ ٢٠٢٤، هەڤاڵ (ئەکرەم ساڵح) بەرپرسى لقى ٢٢ى پارتیمان لەکاتى ڕۆیشتنى بۆ ئەرکى فەرمى ڕۆژانەى خۆى لە شارى کەلار، دەکرێتە ئامانج و ئۆتۆمبێلەکەى دەتەقێندرێتەوە، خۆشبەختانە زیانى گیانى نەبووە.

ئێمە لەکاتێکدا بە تووندى ئیدانەى ئەو کردەوە تیرۆرستیە دەکەین کە هەڤاڵانى پارتیمان کراونەتە ئامانج، داوامان لە دامودەزگاکانى سنوورەکەیە لێکۆڵینەوەى جیددى لەو کردەوە نا مرۆڤانە و تیرۆرستیە بکەن و ئەنجامدەرانى بۆ پارتیمان و ڕاى گشتى و خەڵکى کوردستان ئاشکرا بکەن.

ئەو جۆرە کارە تێکدەرانە کاریگەرى دەبێت بۆ سەر سەقامگیرى و ئاسایشى هەرێمى کوردستان و، بە ئامانجگرتنى هەڤاڵان و کادیرانى پارتیمان لە لایەن هەر لایەن و گروپێکەوە بێت قبوڵکراو نییە و ڕێگا نادەین تێکدەران بە مەرامەکانیان بگەن، بۆیە لە پێناو سەقامگیرى و ئاسایشى کۆمەڵایەتى هەرێمى کوردستان پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ئەرکى خۆیان هەڵسن و ئەنجامدەرانى کردەوە تیرۆرستیەکە بدۆزنەوە و ڕووبەڕووى یاسا بکرێنەوە.

Paylas: