ئاگادارییەکی گرینگ بۆ سەرجەم خانەنشینان بۆ وەرگرتنی فۆڕمی دابەشكردنی زەوی
پەیامی کورد ... ئاگادارییەکی گرینگ بۆ سەرجەم خانەنشینان بۆ وەرگرتنی فۆڕمی دابەشكردنی زەوی
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، ئاگاداری سەرجەم خانەنشینان دەكاتەوە بۆ وەرگرتنی فۆڕمی دابەشكردنی زەوی سەردانی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی لە شار و شارۆچكەكان بكەن.
ڕۆژی ٢٧ی ئاداری ڕابردوو سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بڕیاریدا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سوودمەند نەبوو، ئێستاش حکوومەتی هەرێم دەستیکردووە بە دابەشکردنی فۆرمی وەرگرتنی زەوی بەسەر فەرمانبەران.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند : ئاگاداری سەرجەم خانەنشینان دەکەینەوە کە لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨-٧-٢٠٢٤، دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شار و شارۆچکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی.
ئاماژە بەوەش دراوە: فۆڕمەکە تەنیا ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە کە لە ژیاندا ماون، تەنیا ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕ بکەنەوە کە پێشتر بەهیچ جۆرێک سوودمەند نەبوون لە وەرگرتنی زەوی.