TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد

سارا
Yazar
📅 13 Eylül 2024 08:24
پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد

ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ لە شاری ھەولێر، لە چوارچێوەی سەردانەکەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان، سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە مەسعوود پزیشکیان سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.

لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و ھەروەھا جەخت لەسەر ھەماھەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە سیاسی و ئابووری و کولتوورییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرایەوە.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا مەسعوود پزیشکیان سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمی بانگھێشتی سەرۆک بارزانی کرد بۆ سەردانیکردنی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران.

Paylas: