Kurdistan
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى ئانکارا ده‌كات
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى ئانکارا ده‌كات
له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان، دڵشاد شەهاب، ووته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند: نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، چوارشه‌ممه 2024/10/16 به سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته ئه‌نقه‌ره و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركیا كۆده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها ووتى : هه‌ردوولا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن و ده‌رباره‌ى چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، بیروڕا ده‌گۆڕنه‌وه.