Kurdistan
لێدوانێك له ووتهبێژى سهرۆكایهتی ههرێمى كوردستان هوه
پەیامی کورد ... لێدوانێك له ووتهبێژى سهرۆكایهتی ههرێمى كوردستان هوه
ووتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دەنگۆی تێکچوونی تەندرووستی نێچیرڤان بارزانی، دوورە لە ڕاستییەوە و بەشێوەیەکی ئاسایی ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات.
لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی سەرۆکایەتی، دڵشاد شەھاب، ووتەبێژی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: چەند پێگەیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆیەکیان دەربارەی تەندرووستی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە. لێرەوە ڕایدەگەێنین کە ئەو دەنگۆیانە لە ھەموو ڕاستییەکەوە دوورن و بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بە شێوەیەکی ئاسایی ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات.