TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆك بارزانی سەردانی تۆڕی میدیایی كوردستانی كرد

سارا
Yazar
📅 23 Ocak 2025 02:55
پەیامی کورد   ...   سەرۆك بارزانی سەردانی تۆڕی میدیایی كوردستانی كرد

 ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، سەرۆک مەسعوود بارزانی لە ھەولێر سەردانی تۆڕی میدیای کوردستانی کرد و لەلایەن سەرپەرشتیار و بەرپرس و کارمەندانەوە پێشوازی لێکرا.

لە سەردانەکەیدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە کردنەوەی (کەناڵی شەمس) لە سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و کارمەندانی کەناڵەکە کرد و کردنەوەی کەناڵێکی جیھانی بەزمانی عەرەبی لە ھەرێمی کوردستان بە پێویستی و گرینگ وەسف کرد.

سەرۆک بارزانی جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە کوردستان خاوەنی پرسێکی ڕەوایە و ھەتا ئێستاش وەک پێویست نەتوانراوە جیھان بە باشی لە ڕەوایەتی خواست و داخوازییەکانی کورد تێبگەیێندرێت، ھەبوونی کەناڵی جۆراوجۆر بە زمانە جیھانییەکان یەکێکە لەو ڕێگایانەی کە دەتوانێت ئێش و ئازار و خواست و ڕەوایەتی ئەم دۆزە بە میلـلەتان و ناوەندە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەکادیمییەکانی جیھان بگەیەنێت.

ھەر لەچواچێوەی سەردانەکەیدا، کەناڵی شەمس دیدارێکی تایبەتییان لەگەڵ سەرۆک بارزانی ئەنجام دا و لە دیدارەکەدا سەرۆک تیشکی خستەسەر چەند بابەتێکی ھەنووکەیی ناوخۆیی و عێراقی و ناوچەکە بە گشتی بە تایبەتیش ئەو گۆڕانکاری و ڕووداوانەی بەم دواییە لە ناوچەکە ھاتوونەتە ئارا.

جێگەی ئاماژەپێکردنە دەقی دیدارەکە لەم نزیکانە لە کەناڵەکانی شەمس و زاگرۆس و کوردستان تیڤی بڵاودەکرێتەوە.

Paylas: