TR KU SO
FB X
Kurdistan

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ھەماھەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەچوو

سارا
Yazar
📅 26 Şubat 2025 08:00
پەیامی کورد   ...   کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ھەماھەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەچوو

لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان بەڕێوەچوو، کە تێیدا کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە دوا پێشھات و گۆڕانکارییەکان و مەترسییە سروشتی و دەستکردییەکان و چەندان پرسی دی تاووتوێ کران.

سێشەممە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٥، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "بەسەرپەرشتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و بە ئامادەبوونی سەرجەم پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان و ئەندامانی ئەنجوومەن لە وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەچوو".

وەزارەتی ناوخۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر کار و چالاکییەکانی ساڵی ڕابردوو، دواتر دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکان و گۆڕانکارییە خێراکانی کەشوھەوا لە ناوچەکە و ھەروەھا ڕشتەی مەترسییە سرووشتی و دەستکردەکان و بابەتی کۆچ و پێداچوونەوە بە ھەنگاوەکانی قۆناغی ڕابردوودا و ئامادەکاری بۆ قۆناغەکانی ئاییندە بەوردی تاووتوێ کرا".

Paylas: