Kurdistan
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق كرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق كرد
پێنجشەممە ٢٠-٣-٢٠٢٥ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە تۆم ماسۆ سانسۆنی کونسووڵی گشتی ئیتاڵیا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا تاوتوێ کرا.
هاوکات جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی حکوومەت و وەبەرھێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی دا کرا.