TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کۆبووەوە

سارا
Yazar
📅 19 Kasım 2025 06:15
پەیامی کورد    ...    سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کۆبووەوە

سێشەممە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ لە شاری دھۆک سەرۆک مەسعوود بارزانی لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغڵۆ کەسایەتی و سیاسەتمەدار و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئیرمان تۆپچوو کونسووڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر ئامادەی بوو،  بارودۆخی ناوچەکە و دوایین گۆڕانکاری پێشھاتە سیاسییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی ھەنگاوەکانی پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا ئاڵوگۆڕکرا.

جەخت لە ھەماھەنگی و پەیوەندی بەردەوامی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە.

Paylas: