TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆك بارزانی لەگەڵ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان. سوریا كۆبووەوە

سارا
Yazar
📅 27 Kasım 2025 04:14
پەیامی کورد   ...   سەرۆك بارزانی لەگەڵ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان. سوریا كۆبووەوە

چوارشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2025 لە پیرمام سەرۆك مەسعوود بارزانی لەگەڵ سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان - سووریا كۆبۆوە.

لە كۆبوونەوەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر یەكڕیزی و تەبایی و سیاسەتی هاوبەشی نێوان لایەنە كوردییەكانی سووریا و پشتبەستن بە شێوازی دیالۆگ و لێكتێگەییشتن لە نێوان لایەنە كوردییەكان و حكوومەتی سووریا كرایەوە.

Paylas: