TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕاگەێندراوێک لە بارەگای بارزانی یەوە

سارا
Yazar
📅 05 Aralık 2025 09:15
پەیامی کورد   ...   ڕاگەێندراوێک لە بارەگای بارزانی یەوە

دەربارەی دەستدرێژی و تێکدان و شکاندنی قەبر و کێلەکانی گۆڕستانی کریستیانەکان لە ھەرمۆتەی کۆیە، بارەگای بارزانی ڕاگەێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە.

ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

زۆر بە تووندی ئیدانەی کردەوەی ناڕەوای تێکدان و شێواندنی قەبر و کێلی گۆڕستانی کریستیانەکان دەکەین کە لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ لە شاری کۆیە ڕووی داوە.

ئەمە کردەوەیەکی ناڕەوایە و دوورە لە دابوونەریت و کولتووری پێکەوەژیان و برایەتی و تەبایی گەلەکەمان و ھەروەھا نامۆیە بە کۆمەڵگەی کوردستانی.

پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەم کارە قێزەونە بدۆزنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەیێنن و پێویستە ڕێگە بەم جۆرە کردەوانە و ھەر کردەوەیەک بگیرێت کە فەرھەنگی پێکەوەژیان و ئاشتەوایی و تەبایی گەلی کوردستان دەکاتە ئامانج.

 

بارەگای بارزانی

٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥

Paylas: